ئومێد خۆشناو:ڕۆژێک دێ ئێمە لەکوردستانی سەربەخۆدا دادگایی دژە ڕیفراندۆمەکان دەکەین
AM:09:44---21-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 10854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئومێد خۆشناو لەنوسینێکدا وەڵامی یوسف محەمەد دەداتەوە کە دەڵێ دەبێ ڕیفراندۆم چیەکان دادگایی بکرێن،و لەوەڵامدا دەڵێ ڕۆژێکدێ ئێمە بەفیعلی لەکوردستانێکی سەربەخۆدا دادگایی دژە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیخوازان دەکەین.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامدانەوەی یوسف محەمەد سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە فەیسبوکی خۆی دەنوسیت بەشانازیەكی زۆرەوە، نەك هەر ڕیفراندۆم چیم، تا مردن بەڕۆح و خوێن، پێشمەرگەی سەربەخۆی كوردستان و بارزانیم، ئێوە تەنها بەقسە داوای دادگاییكردنی ریفراندۆمچیەكان دەكەن، بەڵام دڵنیا دڵنیابن، رۆژێك دێت لە وڵاتی سەربەخۆییەوە، ئێمە بە فعلی دادگایی دژە ریفراندۆم و سەربەخۆیخوازەكان دەكەین.

ئەمە لەدوای ئەوەدیت کە یوسف محەمەد لەدیبەیتێکدا لەسلێمانی لەگەڵ موسەننا ئەمین، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو، رێبوار كەریم سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقڕایگەیاندپێویستە ریفراندۆمچییەكان دادگایی بكرێن.




عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە