دەمیرتاش: لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی مێژوویی روودەدات
PM:05:03---02-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 4865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیادا رەنگە شکستێکی مێژوویی گەورە رووبدات.


دەمیرتاش، لە وتارێکیدا کە لە زیندانەوە نووسیویەتی و میدیاکانی نزیك لە پەکەکە بڵاویانکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە"دوای دەیان ساڵ رەنگە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا شکستێکی مێژوویی رووبدات،  یان تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاکپارتی بەرەو دیکتاتۆرییەت دەچێت، یاخو دیموکراسیەت لە وڵات سەردەکەوێت و بەهێز دەبێتەوە".


سەڵاحەدین دەمیرتاش، رەخنەشی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا گرتووە و دەڵێ"پێویستە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەك گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکرێت و رێز لە بیروراکیان بگیرێت".


ئەمە لە كاتێكدایە بڕیاربوو 30/4/2018 جارێكی دیكە دانیشتن بۆ دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە بەڕێوەبچێت، بەڵام پرۆسەی دادگاییکردنی بۆ 8ی مانگی حوزەیران داهاتوو دواخرا و داواكاری گشتی توركیاش داوای پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ دەمیرتاشی كردووە. ھاوكات پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند"پرۆسەی دادگاییكردنی دەمیرتاش شانۆگەرییە".




دەروازەی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان داخرا
عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە