برێت مەکگۆرک لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە
AM:09:43---14-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 683 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ، دوێنی برێت مەکگۆرک بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتوە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کراوە، لەوانەش پێویستییەکانی قۆناغی داھاتوو بە تایبەتی دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەگەڵ گرنگی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان پارت و قەوارە سیاسییەکان لە پێناو پێکھێنانی حکومەتێک کە توانای ھەبێت بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە گەل لە ئەستۆ بگرێت و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن.

هاوکات مەکگۆرکدوپاتی کردۆتەوە ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لە ھاوکاریکردنی عێراق لە شەری دژ بە تیرۆر و بە ھاوبەشی کار بکەن لە پێناو ھێورکردنەوە و سەقامگیری رەوشەکە و بەدیھێنانی بەرژەوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا.

لەدوای یەک ڕۆژ لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق برێت مەکگۆرک گەیشتە بەغدا ،هاوکات ئەنجامەکان لەلای زۆرێک لەلایەنەکان ناڕەزایەتی توندی دروست کردوە.



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە