قازی جه‌یشی ئیسلام گه‌یشته‌ توركیا و ریشی تاشی
PM:04:09---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
قازى ميليشياى "جه‌يشى ئيسلام"، (زينه‌ددين عابدين) دواى ئه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ى (دوما)ى (غوته‌ى خۆرهه‌ڵات)ه‌وه‌ گه‌يشته‌ توركيا، ريشى كورت كرده‌وه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بووه‌ته‌ جێى سه‌رنجى به‌كارهێنه‌ران.

به‌شێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ كردووه‌، نووسیویانه‌"ئه‌م پیاوه‌ فه‌رمان و رێنمای شه‌رعی ده‌رده‌كرد. له‌ ناوچه‌ی غوته‌ راوه‌دووی خه‌ڵكی ده‌نا له‌سه‌ر جگه‌ره‌ كێشان و كورتكردنه‌وه‌ی ریش و دیارییه‌كانی رۆژی خۆشه‌ویستی و حیجاب و تێكه‌ڵی.. ئێستاش به‌و ئاسانییه‌ ریشی خۆی كورت كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بفرۆشێت".

به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ نووسیویه‌تی"هیچ پێتان سه‌یر نه‌بێت، سبه‌ی رۆژ رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت بكاته‌وه‌ و داوای كۆمه‌ك له‌ ئه‌وروپاییه‌كان بكات".

میلیشیای "جه‌یشی ئیسلام" یه‌كێكه‌ له‌ میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆكی سووریا و له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ پشتیوانی و هاوكاری ده‌كرێن.



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە