واشنتن پۆست:برنەوەی سەدر مەترسیە بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وئێران لەعێراق
AM:09:44---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1098 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست باس لەمەترسیەکانی سەرکەوتنی سەدر دەکات بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وئێران لەعیراقدا،و دەڵێ بەسەرکەوتنی سەدر و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێارق لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ئێران و ئەمریکا دەبێت بزانن چۆن بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزن.

ڕۆژنامەکە دەڵێ له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا موقته‌دا سه‌در كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌خاته‌ڕوو، ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت لێره‌ به‌دواوه‌ چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌پارێزێت، جگه‌ له‌وه‌ش، سه‌ركه‌وتنی سه‌در پرسیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا سه‌در ره‌خنه‌ی له‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سه‌در دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیشه‌ له‌ عێراق، تارانیش ده‌بێت بزانێت لێره‌ به‌دواوه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ له‌ عێراق ده‌پارێزێت،و دەڵی به‌شێك له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی نه‌یاری ئێران پشتیوانی‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی‌ سه‌در ده‌كه‌ن.

لەڕۆژنامەکەدا چاودێرێکی سیاسی عێراقی بەبێ ئەوەی ناوی بڵاوبکرێتەوە قسەی کردوە و ڕایگەیاندوە سه‌در تاكه‌ سه‌ركرده‌ی سیاسییه‌ له‌ عێراقدا كه‌ بۆچونی سه‌باره‌ت به‌ عێراق روونه‌، داوای‌ عێراقێكی بێ گه‌نده‌ڵیی و حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌كات.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئەنجامەکان هاوپەیمانی سائیرون تائێستا خاوەنی زۆرترین دەنگە ، لەپلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی عێراق.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە