ئایدن مەعروف:لایەنەکانی دەسەڵات بەرپرسیارن لەساختەکاریەکانی هەڵبژاردن
PM:12:10---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکەنەوە و داوای ئەژمار کردنەوەی دەنگەکان دەکەن بەدەست ،و ئەندامێکی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانیش دەڵی لایەنی دەسەڵات بەرپرسە لەساختەکاریەکان.

ئەمڕۆ ١٦/٥/٢٠١٨ ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ عیراقی‌ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،ڕایگەیاند:وه‌ك به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ عیراق هه‌ڵوێستی‌ خۆمان دیاری‌ ده‌كه‌ین له‌ ئه‌نجامی‌ ده‌نگەکانی هه‌ڵبژاردنی‌ ١٢ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌ نه‌مانتوانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ نموونه‌ی‌ جوان نیشان بده‌ین، ئێمه‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ تریش گله‌ییمان هه‌یه‌ چونكه‌ ساخته‌كاری‌ زۆر له‌ هه‌ڵبژاردندا كراوه.

دەشڵێ ساخته‌كاریی ته‌نها بۆ چه‌ند لایه‌نێك نه‌كراوه‌ به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌كتیڤ كراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ خراپی كردۆته‌ سه‌ر دۆخه‌كه‌، دیاره‌ زۆر لایه‌ن گله‌ییان هه‌بوو، ئێمه‌ش وه‌ك به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك پێویست سیستمی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كاری‌ پێنه‌كراوه‌، بۆیه‌ داوامان له‌ كۆمیسیۆن كردووه‌ ئه‌نجامه‌كان به‌ ده‌ست ئه‌ژمار بكرێن كه‌ ئه‌وه‌ش دواین هه‌ڵوێستی‌ ئێمه‌یه.

هەروەها وتی ئێمه‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین و داوا ده‌كه‌ین كۆمیسیۆنی‌ باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بێته‌ ده‌نگ‌ ،و ڕایگەیاند سبه‌ی‌ كاتژمێر چواری‌ دوای‌ نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندانێك دەکەن و به‌یاننامه‌ی ناره‌زایه‌تیش ئاراسته‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و كونسوڵخانه‌كان ده كه ن.




دەروازەی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان داخرا
عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە