خەلیلزاد: سیستانی نەبوایە نزیکبووین لەکوشتنی سەدر
PM:05:16---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 7608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی موقته‌دا سه‌در و ئیئتلافی سائیرون، هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی و چه‌ند نهێنییه‌كی رابردووی ئاشكراكرد.

زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ڵێت "زۆر نزیكبووین له‌كوشتنی موقته‌دا سه‌دره‌وه‌، ئه‌گه‌ر عه‌لی سیستانی نه‌هاتایه‌ته ‌سه‌ر هێڵ و جێهێشتنی عێراقی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ رێكنه‌خستایه‌".

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ‌لەگەڵ‌ رادیۆی (NPR)، خەلیل زاد وتوویه‌تی "ئه‌و كاته‌ی من باڵیۆزی ئه‌مریكا بووم له‌عێراق ئاواته‌خوازبووم، سه‌در ببینم كه‌ ببێته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا بووه‌، چه‌كی فڕێبدایه‌ و رووی له‌ سیاسه‌ت بكردایه‌".

ده‌شڵێت "من سه‌رسامم به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، باوه‌ڕم وابوو كه‌ عه‌بادی ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ستده‌هێنێت، كه‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تی عێراقی ده‌كرد، له‌ شكستپێهێنانی داعش، به‌ڵام وه‌ك چۆن بینیمان چه‌رچڵ و جۆرج بۆشی باوك ده‌نگده‌ر چی لێكردن، ئه‌ویش چارەنووسی وابوو".

بەوتەی خەلیلزاد "راسته‌ سه‌در ژه‌ماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئێمه‌ی كوشت له‌عێراق، دژی پرۆسه‌ی سیاسی بوو له‌عێراق، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئیجابییه‌، ئێستا گۆڕاوه‌، پەیوە‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕاوه"‌.



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە