هه‌ولێر: هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
PM:05:21---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆ هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا و شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە بەبوونی روداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی ۱۰۰ مه‌ترى هه‌ولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کەسێک دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدەدات خۆی بە هاوڵاتیەکدا دەکێشێت و هاوڵاتیه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا.

پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، قوربانییه‌كه‌ ناوى (شه‌هاب سوارە) و تەرمەکە هەڵگیراوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هه‌ولێر كراوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و تۆمەتبارێك بەناوی (ح، ی، م) دەستگیرکراوە و پەڕاوەکەی لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە