ئێران: سێ هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی
PM:05:34---20-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2095 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سوپای پاسدران له‌ ناوچه‌ی كێله‌شینی ناحیه‌ی سیده‌كان ته‌قه‌ی له‌ سێ هاوڵاتی كورد كرد و له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێكیان كوژراوه‌ و دوانه‌كه‌ی تریشیان برینداربوون.

وڵات برادۆستی، دانیشتوی ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ راگه‌یاند، "ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ی كه‌ له‌ كێله‌شین ته‌قه‌یان لێكراوه‌ خه‌ریكی دروێنه‌ی گیا بوون، به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ی سوپای پاسداران یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ شه‌هید بووه‌ و دووانه‌كه‌ی تریش برینداربوون". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ خه‌ڵكی ئورمیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ختیار یوسف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌ سۆران به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی توێكاری و راپۆرتی پزیشكی ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ی كێله‌شین پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی دادی سۆران. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ برینداره‌كان نه‌هێنراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران پێده‌چێت هه‌ر له‌ سیده‌كان چاره‌سه‌ری خێرایان بۆ كرابێت.  



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە