رۆژنامه‌نووسێكی روسی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی كۆریای باكور بڵاوده‌كاته‌وه‌
PM:04:58---24-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 6538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆرياى باكوور بڕياريداوه‌، شوێنى پێشووى تاقيكردنه‌وه‌ ناووكييه‌كانى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ميواندارى ژماره‌يه‌ك رۆژنامه‌نووسى جيهانيى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ديمه‌نى پرۆسه‌كه‌ بۆ جيهان بگوازنه‌وه‌.


په‌يامنێرى كه‌ناڵى (RT) يه‌كێكه‌ له‌ ميوانه‌كانى كۆرياى باكوور و توانيويه‌تى له‌ رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه‌ ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و ميوانخانه‌يه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ تێيدا ميواندارى كراوون.


(Igor Zhdanov) په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ تويته‌ر نووسيويه‌تى: ئه‌و سه‌يرانگه‌يه‌ تايبه‌ته‌ به‌ فڕۆكه‌وانه‌كانى كۆرياى باكوور و ئه‌وان بۆ به‌سه‌ربردنى پشووه‌كانيان تێيدا ده‌مێننه‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ خواردنيش نووسيويه‌تى: ئێواره‌ ميوه‌ى تازه‌ و خواردنى ناوازه‌ بۆ ميوانه‌كان ئاماده‌ كرابوون.


چاوه‌ڕوانده‌كرێت، كۆرياى باكوور، ئه‌و ناوه‌نده‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ رابردوودا زۆرترين تاقيكردنه‌وه‌ ناووكييه‌كانى تێدا ئه‌نجام داوه‌.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە