عەبادی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
PM:05:11---27-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 11045 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆكی لیستی نەسڕ بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، رایدەگەیەنێت بڕیارە وەك كیانێكی سیاسی لەكۆمسیۆنی هەرێم ناویان تۆماربكەن‌و بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان بكەن.

بەشێك لەو حزب‌و قەوارە سیاسییە عەرەبییە عێراقییانەی كە لەهەرێمی كوردستان بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد، لەخۆئامادەكردندان بۆ ئەوەی بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن كە بڕیارە لە 30ی ئەیلوولی 2018 بەڕێوە بچێت.
 
جەرجیس گولیزادە، سەرۆكی لیستی نەسڕ لە هەولێر، بە ڕۆژنامەی(ژیان)ی وت "بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  قسە كراوەو بڕیارە وەك كیانێكی سیاسی لەكۆمسیۆن ناوی قەوارەكە تۆمار بكەین‌و بەتابیعێكی كوردی‌و لەچوارچێوەی عێراقی‌و دەستوردا، بەكاندیدی كوردی لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەین".

وتیشی "كاندیدەكان خەڵكی ئەو پارێزگایانە دەبن كە خۆیانی بۆ كاندیدی دەكەن. دەمانەوێت ببینە پردێك لەنێوان هەولێرو بەغدادو بۆ ئەوەی زیاتر سەرچاوەی بڕیاری سیاسی لەبەغداد نزیك بێتەوە تا بەشدار بێت لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد".
 
لیستی نەسڕ، لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لەپارێزگاكانی سلێمانی‌و هەولێر‌و دهۆك 2500 دەنگی هێنا‌و یەكەم ئەزموونی جوڵانەوەیەكی عەرەبی بوو لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداری هەڵبژاردن بكات.

 سەرچاوەیەك لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەمەرجی ناونەهێنانی بە (ژیان)ی وت "هەر قەوارەیەكی عەرەبی عێراقی بەبێ‌ كاندیدی كوردی‌و بەكاندیدی عەرەبی دەتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بكات چونكە هەرێمی كوردستان سەر بەعێراقەو یەك یاسا حوكمی دەكات‌و هەر قەوارەیەكی كوردی‌و عەرەبی مافی بەشداریكردنی هەیە".

ئەو سەرچاوەیە، وتیشی "لەكوردستانیش خەڵك هەیە عەرەبەو لێرە نیشتەجێیەو مافی خۆیانە ئەوانیش بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن بەقەوارەی عەرەبی‌و بەكاندیدی عەرەبیش بەشداری هەڵبژاردن بكەن".





بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە