هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پەیەدە‌و ئەنەكەسە هەیە
PM:05:19---27-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 3262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە"‌و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا "ئەنەكەسە" لە ئارادایە‌و هەردوولا لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە.

ڕۆژنامەی (ژیان) زانیویەتی كۆبونەوە لەنێوان ئەنەكەسەو پەیەدەدا ئەنجامدراوە‌و ئەنەكەسە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان داوای ئازادكردنی دیلەكان‌و رێگەدان بەكردنەوەی بنكەو بارەگاكانیان لەهەموو شارو ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە.

سلێمان عەرەب، نوێنەری "پەیەدە" لەهەرێمی كوردستان، بە (ژیان)ی وت "ماوەیەكی درێژ بوو پەیوەندی نێوان پەیەدەو لایەنەكانی تری رۆژئاوای كوردستان پچرابوو، لەمەشدا زۆنی زەرد لەباشوری كوردستان رۆڵێكی خراپی دەگێڕا، بەخۆشحاڵیەوە ئێستا پەیوندی نێوان لایەنەكان تاڕادەیەك ئاسایی بۆتەوە".

عەرەب،وتی "بۆ زووتر چارەسەری كێشەی نێوان پەیەدە‌و لایەنەكانی دیكە، ئێستا هەوڵی زیاتر لەئارادایە كە بەپێی هەلومەرجی ئێستای ناوچەكە، هەموو لایەك هەوڵی زیاتر دەدەن لەپێناو چارەسەری كێشەكانیان".

چەند ساڵێكە ئەنەكەسە‌و پەیەدە ناكۆكی لەنێوانیاندا هەیە‌و پەیەدە، ئەنەكەسە بە نزیك لەتوركیا دەزانێت‌و بەو هۆیەشەوە رێگە بەكردنەوەی بارەگاكانی نادات، ئەنەكەسەش تا ئێستا دانی بە خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستاندا نەناوە. پێشتر چەند هەوڵێكی ئاشتەوایی لەنێوان هەردوولا هەبوون، بەڵام هیچ كام لە هەوڵەكان سەریان نەگرتووە.

جەدعان عەلی، نوێنەری ئەنەكەسە لەهەرێمی كوردستان، داوا دەكات پەیەدە قسەكان بكاتە كردار‌و زەمینەش لەبار بكات‌و رێگەیان پێبدت بچنەوە ڕۆژئاوا‌و بنكەو بارەگاكانیان بكەنەوە.

جەدعان عەلی، بە (ژیان)ی وت "ئێمە وەك ئەنەكەسە ئامادەین كێشەكانمان چارەسەر بكەین‌و بەیەكەوە چارەسەرێك بۆ دۆخی سوریا دابنێین، چونكە دۆخی ئێستا كوردو ناوچەكە پێویستە بە كۆدەنگی ئێمە هەیەو ئامادەین بۆ یەكێتی كوردان".





بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە