ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك بریندار و كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
PM:05:18---06-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌یه‌كی تۆپ له‌ گوندی سنووریی و بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی "شێخ سه‌له‌" له‌ سه‌لاس باوه‌جانی ٦ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌تۆپێك له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی پارێزگای كرماشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژماره‌یه‌ك بریندار و كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو له‌ گوندی شێخ سه‌له‌ سه‌ر به‌ شاری سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ پارێزگای كرماشان گولـله‌ تۆپێك كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی ئێران و عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام كه‌سێك كوژرا و پێنج كه‌سی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون كه‌ برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری جوانڕۆ گواستراونه‌ته‌وه‌.

كوژراو و برینداره‌كه‌ هه‌موویان ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن، ئه‌و خێزانه‌ پێشتر باوكیان مردووه‌ و ئه‌ركی به‌خێوكردن كه‌وته‌سه‌ر شانی ژنی ماڵه‌وه‌ و له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوڕێكی ئه‌و خێزانه‌ كوژراوه‌ و دایكێك و سێ كچ و كوڕێكی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

ئه‌و خێزانه‌ له‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی چه‌ند مانگ پێشووی ئه‌و پارێزگایه‌ ماڵه‌كه‌یان به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و كاتێك كه‌ ویستیویانه‌ خانووه‌كه‌یان دروستبكه‌نه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌ تۆپێك كه‌ پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عیراق بووه‌ تووشی ئه‌و ڕووداوه‌ بوون.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە