مەعن هیتاوی :سوتانی کۆگاکان کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت
AM:09:53---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 986 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند سوتانی کۆگاکان هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی نابێت ،چونکە کۆپیەکی دیکە پارێزراوە.

مەعن هیتاوی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنرکانی عێراق بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ئەمڕۆ کۆمسیۆن لەهەموو لایەکەوە بە ئامانج گیراوە، داوا لە ناوەندە دەستورییەکانی عێراق و سەرکردەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن و پارێزگاری لە ئەنجامی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن

وتیشی سوتانی ئەو کۆگایەی دوینێ کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت چونکە کۆپیەکی تۆماری دەنگەکان لە جێگەیەکی دیکە هەڵگیراوە و پارێزراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی ڕەسافە لە نزیک شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتووەتەوە، و لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداش ڕایگەیاند، بەشێک لە سندوقەکان بە تەواوی سوتاون.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە