موقتەدا سەدر:پێویستە پشتی یەک بگرین لەبری سوتاندنی سندوقەکانی دەنگدان
AM:10:05---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
موقتەدا سەدر لەنوسینێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە دەڵێ عێراق هێشتا بریندارە وەرن با لەبری سوتاندنی سندوقەکانی دەنگدان یەکریز بین و پشتی یەک بگرین.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە لەتویتێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ ١١/٦/٢٠١٨ بڵاوی کردەوە نوسیویەتی عێراق هێشتا بریندارە و برینەکانی ساڕێژ نەبووە، عێراق پێویستی بە پاڵپشتی و یەکڕیزی هەیە هێشتا لەژێر باری گەندەڵی و داگیرکاری و تیرۆردا دەناڵێنێت.

دەڵێ عێراق ئێستاش شوێنپەنجەی داگیرکاری و بەعس و ستەم و دیکتاتۆری پێوە دیارە.

سەدر نوسیویەتی کاتی ئەوە هاتوە یەک ڕیز بوەستین و پشتی یەک بگرین لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی عیراق لەبری سوتاندنی سندوقەکانی دەنگدان یان دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان لەپێناو پۆستێک یان کورسیەک.

دەشڵێ من وڵآت نافرۆشم لەپێناو کورسیدا ،گەل نافرۆشم لەپێناو دەسەڵاتدا عێراق بۆ من گرنگترینە، پلە و پۆست لای من لەپژمینی بزنێک کەمترە.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە