له‌باره‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كرێت
PM:05:09---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 6608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ژیان:
لیژنه‌ى رۆشنبیرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و كۆمپانیاى په‌خشى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان له‌باره‌ى نرخی ئامێرى په‌خشى كه‌ناڵه‌كان نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و، بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌ش داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکات.

كاسترۆ مەعروف، بڕیاده‌رى لیژنەی رۆشنیری و ھونەر لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاندووە"ئه‌مڕۆ له‌ بینای ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای میکس میدیا کۆبوینەوە بۆ تاوتوێكردنى په‌خشى كه‌ناڵه‌كان و ئه‌و ئامێره‌ى كۆمپانیاكه‌ به‌ هاووڵاتیانى ده‌فرۆشێت".

وتیشى"له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ بەڕێوەبه‌رێكى گشتى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیری بەشداربوو، داوامانکرد پێویستە ئەو نرخە لەسەر ھاووڵاتیان لاببرێت یان بە ھەرزانتر بفرۆشرێت كه‌ به‌لاى ئێمه‌وه‌ نرخه‌كه‌ى زۆره‌، بەڵام کۆمپانیا نەھاتە ژێرباری ھیچ بڕیارێک و بڕیارە کۆبونەوەی خۆیان بکەن و دواتر وەڵامی داواکارییەکەمان بدەنەوە".

كاسترۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیای پەخشکەری کەناڵە ناوخۆییەکان پاره‌ى ئامێر و کرێی مانگانە له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت، مانگانەش کرێ لە کەناڵە بەشدارەکان وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ى ئەو کەناڵانە بەرھەمی ئەوروپی و فیلم و یارییەکان پەخشدەکەن و بەرھەمی ناوخۆییان زۆر کەمە".

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داواشى له‌ هاووڵاتیان كرد بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ كڕینى ئه‌و ئامێرانه‌ بوه‌ستن تا هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ناوبراو له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ئه‌نجامى ده‌بێت.

ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه‌ بینینى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان (Dtv) له‌ شاره‌كانى هه‌رێم كراوه‌ته‌ پاره‌ به‌جۆرێك ئامێره‌كه‌ى به‌ 39 هه‌زار ده‌فرۆشرێت و بۆ هه‌ر مانگێكیش كرێى 3 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

پێشتریش ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هۆى رێككنه‌كه‌وتنى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى میكس میدیا بڕیایدا دۆسیه‌كه‌ له‌ دادگا یه‌كلایى بكاته‌وه‌.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە