ژماره‌ی حاجیانی عێراق زیاد ده‌كرێت
PM:05:34---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراقی ئاشكرای ده‌كات بۆئه‌مساڵ ژماره‌ی حاجیه‌كانی وڵاتی عێراق زیاد كراوه‌، به‌گوێره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان رێژه‌ی زیاد كراوه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

خالید عه‌تیه‌، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات هه‌موو سالێك ده‌سته‌ی حه‌ج وعه‌مره‌ ده‌یه‌وێت پشكی حاجیانی عێراق زیاد بكرێت، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان، دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندیمان به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سعودیه‌ كرد، بۆئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه‌ بریاریدا به‌زیاد كردنی ژماره‌ی حاجیه‌كانی عێراق.


 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقی ئه‌وه‌شی خسته‌ روو رێژه‌ی حاجیانی عێراق له‌ (33) هه‌زار و (690) كه‌س بۆ(38) هه‌زار حاجی زیاد كراوه‌ ، ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراق ، وه‌به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان  دابه‌شی ده‌كرێت.


 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق له‌ (25) ئازاری رابردوو ئاشكرای كرد سعودیه‌ رێگه‌ نادات زیاتر له‌ (33) هه‌زار كه‌س به‌شداری مه‌راسیمی حه‌ج بكه‌ن، بۆیه‌ هه‌ندێك گۆرانكاری له‌ تیرو پشكی ناوه‌كان كرد،به‌تایبه‌ت بۆئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌ و زیاتر له‌ جارێك مه‌راسیمی حه‌جیان ئه‌نجام داوه‌.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە