ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەر قەندیل و شنگال دەستپێکرد
PM:05:43---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 3104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە قەندیل و شنگال راگەیاند.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەردۆغان لە وتەیەكیدا ئاشكرایكرد، كە ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكردوە و بە-قسەی خۆی- ناهێڵن چیتر قەندیل ببێتەهۆی هەڕەشە و مەترسی بۆسەر توركیا و گەلەكەی.


راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆسەر قەندیل و شنگال دەستیپێكردوە. بە 20 فڕۆكە 14 خاڵی گرنگیان خاپوركردوە و ئۆپەراسیۆنەكەش درێژەی هەیە.

هەروەك وتی "ئامانجمان وشككردنەوەی گەورەترین زەلكاوە. هەروەك چۆن عفرین، جەرابلوس، باب و عەزازمان لە مرۆڤكوژەكان پاككردبێتەوە، ئەو زۆنگاوی تیرۆرەی كە لە قەندیلیشە، پشت بە خوا وشك دەكەین".

چیای قەندیل دەكەوێتە سەرسنوری هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران، پێگەی سەرەكی و بنكەی پەكەكەیە و چەندین ساڵە توركیا هەڕەشەی ئەوە دەكات، كە رۆژێك لە رۆژان هێرش دەكاتەسەر ئەو ناوەندەی پەكەكە و كۆنترۆڵی دەكات.



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە