نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە و توند دەکات بۆ سکاڵاکانی هەڵبژاردن
AM:11:07---12-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 974 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق رایگەیاند داوا لەدەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەکات کە لێکۆڵینەوە و دادبینی بۆ هەموو سکاڵاکانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەکان بکەن بۆ ئەوەی بگەنە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاک و دروست بکەن.

یان کۆبیش نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە سکالاکانی هەڵباژردن و سوتانی کۆگاکەی کۆمسیۆن ڕایگەیاند داوا لەدەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکەم کە لیکۆڵینەوە و دادبینی بۆ سکاڵاکانی لایەنەکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵباژردنەکان بکات بۆ گەیشتن بە پرۆسەیەکی هەڵباژردنی پاک و شەرعیەتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەپیی دەستوری عیراق.

هەروەها دەڵێ داوا لەلایەنە سیاسیەکان دەکات پاڵپستی یەکتر بکەن و ئاستی بپارێزن پابەندبن بە چارەسەر کردنی سکاڵاکانی پەیوەست بەهەڵباژردن بەڕێگای یاسایی و پاڵپستی کردنی وەڵآمدانەوەی یاسایی سکاڵاکانی تایبەت بەهەڵبژاردنەکان.

یان کۆبیش دەشڵێ پێویستە لەسەر حکومەت و هێزە ئەمنیەکان و دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و لایەن پەیوەندیدارەکان هەموو هەنگاوێک پێویست بنێن بۆ پاراستنی کەل و پەلەکانی هەڵبژاردن بەتایبەت ئەم ڕوداوەی ئەم دواییە کەبوە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە