ڕۆژنامەی حەیات:ئێران پێشنیاری پێکهێنانی حکومەت دەداتە سەدر،و ئەویش ڕەتیدەکاتەوە
PM:12:06---12-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاوی کردەوە کە ئێران پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتی نوێی داوەتە لایەنە عیراقیەکان لەناویاندا موقتەدا سەدر بەڵام سەدر بەو سیناریۆیە ڕازی نەبووە.

حکومەتی ئێران پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی لەلایەن قاسم سولێمانیەوە داوەتە موقتەدا سەدر و داوای کردوە کە لەپێکهێنانی حکومەتدا کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق لەیەکێک لە پێنج لایەنە شیعە براوەکە بێت.

ئێران داوای لە سەدر کردوە کە پۆستی سەرۆک وەزیران بەکاندیدی یەکێک لەلایەنەکانی ( سائیرون،نەسر، فەتح ، دەوڵەتی یاسا و حیکمە) بێت.

هەروەها داوای لەسەدر کردوە کە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەچوارچێوەی ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانەدا بێت کە پێشتر حکومەتەکانی دیکەی لەسەر پێکهێنراوە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە کە تائێستاش موقتەدا سەدر بەو پێشنیارە ڕازی نەبووە ، و ئەو سیناریۆیانەی ڕەتکردۆتەوە.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە