مستەفا قەرەسو:ئەوە قەندیل لەجێگەی خۆیەتی ئەگەر تورکیا ئەتوانێت بابێت
PM:12:21---12-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مستەفا قەرەسو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی كەجەكە رایگەیاند ئەگەر دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە لە توانایدا بێت، ئەوە بۆ ساتێكیش راناوەستن و خێرا ڕوو لە قەندیل دەكەن، ئەگەر تاوەكو ئێستا ئەوەیان نەكردووە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێیان ناكرێت و لە توانایاندا نییە.

مستەفا قەرەسو لەنوسینێکیدا لە رۆژنامەی یەنی ئۆزگیور پۆلیتیكا نوسیویەتی ئاكەپە ماوەی سێ ساڵە بە هەموو تواناكانییەوە هێرش دەكاتە سەر بزووتنەوەی ئازادیی گەلی كوردستان، بەڵام هەر چی دەكات ناتوانێت ئەنجامێك بە دەست بهێنێت و ئێستا خۆی بەرەوە هەڵوەشانەوە دەڕوات.

هەروەها دەڵێ دەسەڵاتی ئاكەپەو مەهەپە لە ساڵی ٢٠١٨دا هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە زۆر تەنگاو بووە، سەرباری ئەوەی هێرشیان بۆ سەر عەفرین بۆ ئەوە بوو لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، بەڵام ئەو هێرشە پشتیوانی كۆمەڵگەی لەو ئاستەدا بۆ ئاكەپە دەستەبەر نەكردووە، كە لەسەر دەسەڵاتدا بیهێڵێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە یاشار بیوكانت، سەرۆك ئەركانی گشتیی توركیا، پێش چەند ساڵێك وتبوی چوون بۆ قەندیل ئاسان نییە، چونكە ئەوەندە دۆڵ و چیای هەیە، كە باڵادەستیی تیادا دروست نابێت، و ئەگەر دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە لە توانایدا بێت، ئەوە بۆ ساتێكیش راناوەستن و خێرا ڕوو لە قەندیل دەكەن، ئەگەر تاوەكو ئێستا ئەوەیان نەكردووە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێیان ناكرێت و لە توانایاندا نییە.

ڕاشیگەیاندوە قەندیل لە شوێنی خۆیەتی، كێ دەیەوێت دڵنیا بێتەوە، ئەوا با دەست لە پڕوپاگەندەی دەروونی هەڵگرێت و كڵاوە سوور و شین و رەشەكانیان بكەنە سەریان و بە سرودی مەهتەر (سرود و مۆسیقای سوپای عوسمانییەكان) بەرەو قەندیل بكەونەڕێ.




بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە