دۆناڵد ترەمپ:لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کۆتایمان بەناکۆکی ٧٠ ساڵەمان هێنا
PM:01:01---12-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1475 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دوای کۆبونەوەی نیوانیان و واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەکەیان دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند بە کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک کیم کۆتاییمان بەناکۆکی ٧٠ ساڵەمان هێنا،و ئامادەکاریمان بۆ کردنەوەی لاپەرەی نوێ کرد.

دۆناڵد ترەمپ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاند سەرۆک کیم ئامادەیی دەربڕیوە کە هەموو مووشەکە ئەتۆمییەکانی لەناوببات، و وتی ئێستا سەرۆک کیم گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی، دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکات و چەکە ترسناکەکانی وڵاتەکەی لەناودەبات.

جەختی کردەوە لەوەی بەو کۆبوونەوانەی نێوانیان کۆتاییان بە ناکۆکی ٧٠ ساڵەی نێوانیان هێنا و ئامادەکاریان بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کرد.

ترەمپ ڕاشیگەیاند جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە وڵاتەکەی خۆی و رایگەیاند ، سەرۆک کیم بانگهێشت دەکەم بۆ کۆشکی سپی و ئەویش ئەوەی پەسەند کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ سەرۆک کیم جۆنگ ئوون واژۆمان لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆم لە نیمچە دوورگەی کۆریا کرد، سەرۆک کیم جۆنگ ئوون ئامادەیی نیشاندا بۆ لەنێوبردنی سەرجەم ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی.

هەروەها باسی لەسزاکانی سەر کۆریا کرد و وتی سزاکانی سەر کۆریای باکوور وەکو خۆیان دەمێننەوە. ئێمە هیوادارین هەموو سزاکانی سەر کۆریای باکوور لاببرێن، بەڵام کاتێک سزاکان لادەبرێن کە دڵنیابووین کۆریای باکوور چەکە ئەتۆمییەکانی لەنێوبردووە. پێموایە سەرۆک کیم جۆنگ ئوون رێز لەو بەڵگەنامەیە دەگرێت کە واژۆمان لەسەری کرد.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە