سەعید کاکەیی:دادگایی کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران هەر ڕوودەدات
AM:09:57---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 954 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند دادگایی کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران هەر ڕودەدات بەڵم لەسەر کات ماوەتەوە کە کەی دەبیت.

سەعید کاکەیی لەلێدوانیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا روویدا نه‌ك پێشێلكاری به‌ڵكو تاوانی هه‌ڵبژاردن بوو، جۆرێك له‌سه‌ر لێشێواوی به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه‌ دیاره‌ بۆیه‌ رۆژمان گه‌یشت به‌م رۆژه‌ .

هەروەها دەڵێ ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌ی كۆمسیاران به‌ڕاستی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی یاسا و ئیداره‌ تێناگه‌ن.

ئاماژەی بەوەکردوە چاره‌نوسی ئه‌ندامانی كۆمسیاران، به‌خۆشمه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چونكه‌ تاكه‌ لایه‌نی چاودێر به‌سه‌ر كۆمسیۆنه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، وه‌ك خۆم یاسا هه‌ركات لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكات من ئاماده‌ ده‌بم، ئه‌ندامه‌كانی تریش چۆن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌پێی یاسا ئه‌وانه‌ی پێشێلكاریان كردووه‌ و تێوه‌گلاون له‌ ساخته‌كاری ئه‌وا كێشه‌ی خۆیانه‌.

هەروەها باس لەوەدەکات کە دادگایی كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر رووده‌دات، وتیشی، "چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌كراون نه‌ك ته‌نها پێشێلكارین به‌ڵكو چونه‌ته‌ خانه‌ی تاوانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دادگا كه‌ كه‌ی ده‌جوڵێت تا لێپرسینه‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موومان بكات.




بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە