پارتی و یەکێتی پێشوازی لەهاوپەیمانێتی سائیرون و فەتح دەکەن
AM:10:11---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا پێشوازیان لە هاوپەیمانی سائیرون و فەتح کردوە و بە سەرەتای نەخشەڕێگایەکی سیاسی باشی ناودەبەن.

ئەمڕۆ ١٣/٦/٢٠١٨ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند بەهیمەتی دڵسۆزان بۆ دەربازكردنی وڵات، لە تەنگەژەی سیاسی، هەوڵێك بۆ هاوپەیمانی (سائیرون و فەتح) راگەیەندرا.

هەروەها دەڵێ مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایەكی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە.

لەبەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە کە هەردوولایان هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەكەن و بەزووترین كات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان پێكدێنن.

دەشڵێ ئومێدەوارین سەرجەم لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان، خاڵە هاوبەشەكان بەسەر خاڵە ناكۆكەكاندا زاڵ بكەین و پێكەوە بەرپرسیارێتی حكومەتێكی سازاوی نیشتمانی بۆ راپەراندنی ئەركە هاوبەشەكان پێكبهێنین و یەكڕیزی نیشتمانی بپارێزین.




بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە