ترەمپ:ئێران خەریکی کشانەوەی هێزەکانیەتی لەسوریا و یەمەن
AM:10:50---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و دەستی کردوە بەکشانەوەی هێزەکانی لەسوریا و یەمەن.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لەزاری دۆناڵد ترەمپەوە ڕایگەیاند پێموایە ئێران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لەوباوەڕەدا نیم ئێران چاو ببڕنە دەریای ناوەڕاست و سوریا و یەمەن، و ئێران ئێستا دەستیکردووە بە کشانەوەی سەربازەکانی لە سوریا و یەمەن.

هەروەها ترەمپ وتویەتی هەرچەندە کسانەوەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە بابەتێکی جیاوازە و ئێران نابێتەوە ئەو وڵاتەی سێ بۆ چوار مانگ لەمەوبەر پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

حکومەتی واشنتۆن بەرپرسانی ئێران تۆمەتباردەکات بە پاڵپشتی سەربازی حکومەتی سوریا و حوسییەکانی یەمەن، ئەوەش بە تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفدەکات.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە