وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر ڕادەستکردنی بکوژی کچە ئەڵمانیەکە هاتەدەنگ
AM:11:36---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ڕادەستکردنەوەی عەلی بەشار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە پۆلیسی ئەڵمانیا سەرپێچی یاسایە و ئەوە لەدەسەڵاتەکانی سەروەریە و تایبەتە بە وەزارەتی داد.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەنراوێکی بڵەوکردەوە لەبارەی ڕادەستکردنەوەی بکوژی کچە ئەڵمانیەکەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و ڕایگەیاند لەبەر نەبوونی رێككەوتنێكی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا سەبارەت بە رادەستكردنەوەی تۆمەتباران، رادەستكردنی تۆمەتبار عەلی بەشار لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بە سەرپێچی یاسایی ئەژماردەكرێت.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوەبەغدا ئەوە بە سەرپێچی لەسەر ئەو لایەنەی رادەستیكردووە و ئەو لایەنەی وەریگرتووە ئەژماردەكات، بەو پێیەی ئاڵوگۆڕی داواكراوان لە دەسەڵاتی سەروەریە و تایبەتە بە وەزارەتی دادی فیدراڵی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێ عێراق جەخت لەسەر سزادانی تۆمەتباران دەكاتەوە، بەڵام لەچوارچێوەی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە