فەرماندەی گشتی هێزە سەربازیەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ تورکیا بۆسەر قەندیل ڕەتدەکاتەوە
AM:11:16---17-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 3569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
فەرماندەی گشتی هێزە سەربازیەکانی ئێران ڕایگەیاند ئەوان بەشداری لەهیچ ئۆپەراسینێکدا ناکەن کە سەروەری وڵاتێکی دیکە پێشێل بکات بەبیانوی تیرۆر و وتی ئەوە کارێکی نامەشروعە.

ئەبولفەزڵ شکارچی ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئێرانوەڵامی وتەکانی چەند رۆژێک پێش ئێستای وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە سەبارەت بە ئۆپەراسیینی هاوبەشی نیوان تورکیا و ئێران بۆسەر قەندیل و دەڵێ لەشکەرکێشی بۆ سەر وڵاتی سێیەم بەبیانووی شەڕی دژی تیرۆر ناشەرعییە.

هەروەها وتی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک دژی تیرۆر دەکات ، بەڵام لەشکەرکێشی سەربازیی بۆ وڵاتێکی دیکە بە بیانووی شەڕی تیرۆر بە بێ مۆڵەتی حکومەتی ئەو وڵاتەی ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت ، بە کردەوەیەکی نامەشرووعی دەزانێت.

ئەبولفەزل شکارچی وتی ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو ئێران خۆی قوربانی دەستی تیرۆر بووە بەڵام هیچکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو هەنگاوانەی کە سەروەری وڵاتێک پێشێل دەکا پشتیوانی ناکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ١٢ی ئەم مانگەدا نوورەدین جانیکلی ، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند پێشنیازی هاوئاهەنگیان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەر قەندیل داوەتە ئێران و ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕیووە.




ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە