لەسۆران دوو کەس بەکۆمەڵێک مادەی هۆشبەر و چەند جۆرێک چەکەوە دەستگیر کران
PM:01:29---19-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەقەزای سۆران لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دوو کەس لەماڵیکدا دەستگیر دەکرێن کە کۆمەڵێک مادەی هۆشبەر و چەندین چەکی جۆراوجۆریان لەلابووە.

ئاسایشی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕایەگیاند ئەمڕۆ ١٩/٦/٢٠١٨ لەگەڕەکێکی قەزای سۆران دوو کەس کە مادەی هۆشبەر و چەندین جۆر چەکیان لابووە دەستگیر کراون و لەلایەن یەکێک لەوانەوە هەوڵدراوە بەچەک ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش ببێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە دوای چاودێریکردنی دانیشتویەکی قەزای سۆران بۆمان دەرکەوەکە ئەو کەسە ی چاودێری کراوە تۆمەتبارە بەبڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەسۆران.

دەشڵێ لەدوای دەستگیر کردنیان لەماڵەکەدا دەستگیرا بەسەر چەند جۆرێک مادەی هۆشبەردا،لەوانە( شیشە ،هیرۆیین ،و تریاک) هەروەها چەکی جۆری دەمانچە و نارنجۆک و چەندین سیم کارت و مۆبایل.

هەروەها باس لەوەدەکات کە کەسی دووەم لەماڵەکەدا بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر بووە کە لەماڵەکەیدا مامەڵەی لەگەڵ کردووە و دەستگیر کراوە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە