هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری چالاکیەکانی ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
لەڕاگەیەنراوێکدا هەپەگە رایگەیاند ڕۆژی دوو
شەممە ژمارەیەک کچە گەریلا لە سنووری ناحیەی جەلی لە جولەمێرگ هێرشیان
کردووەتە سەر چەند سەربازێکی سوپای تورکیا و لانیکەم پێنج سەربازیان کوشتووە.
وتیشی ئێوارەی
هەمان ڕۆژ کاروانێکی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج، کە لە جولەمێرگەوە بەرەو
جەلی بەڕێکەوتووە، لەو هێرشەدا ١٠ سەرباز کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکاوە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا
هاتوە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە هێزەکانی پاراستنی گەل هێرشێکیان لە ناوچەی کورتکا
ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و دووانی تر برینداربوون.