تورکیا:بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێکەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا
AM:10:08---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێکەوە کە ٣٦٢ سەرنشینی تێدابووە، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٤ کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا لە بارەی هۆکاری رووداوەکە رایگەیاندووە، بەھۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ، خۆڵی نێوان رێڕەوی شەمەندەفەر و مەنفەزەکان رۆچووە و، بەم ھۆیەوەش رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە .

شەمەندەفەره‌کە شەش فارگۆنی بووە و بە ٣٦٢ نەفەر و شەش کارمەندەوە لە ڕێگای نێوان چۆرلو- بالابانلی لە کاتژمێر ٥.٠٠ی ئێوارەی دوێنێ لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و بەم ھۆیەوەشەوە پێنج فارگۆن وەڕگەڕاون.

وەزیری تەندروستی‌ تورکیاش رایگەیاندووە، هەر لە دوای رووداوەکە تیمەکانی‌ فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی‌ رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەرکەوتووە کە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ھەر سێ وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ و گەیاندن و گواستنەوە و دەریاوانی لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کار دەکەن و ھێلیکۆپتەری فریاگوزاری وەزارەتی تەندروستی و ھێلیکۆپتەری فریاکەوتنی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتوونەتە ناوچەکە.




ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە