شەش لایەنە ناڕازیەکەی هەرێم بایکۆتی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکانی سلێمانی دەکەن
AM:11:39---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
شەش لایەنە ناڕازییەکەی ھەرێم (گۆڕان ، کۆمەڵ ، ھاوپەیمانی ، یەکگرتوو) بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانیان لە سلێمانی کرد.

ئەمڕۆ ٩/٧/٢٠١٨ لیژنەی دادوەرانی کۆمسیۆن و تایبەت بە ژماردنەوەی دەنگەکان گەیشتنە سلێمانی و پرۆسەی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکان ئەمڕۆ یان سبەینێ لەسلێمانی دەستپێدەکات.

لەو بارەیەشەوە نوێنەری ئەو لایەنانە لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند، بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە لە بەر ئەوەی ٤٥٢ سندوق سکاڵای لەسەرە و کەچی کۆمسیۆن تەنها بۆ ١٨٨ سندوق ژمارەدنەوەی‌ دەستی‌ ئەنجامدەدات و رێوشوێنەکانی دیاریکردنی‌ ئەو سندوقانەش لە لایەن کۆمسیۆنەوە دیاری نیە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد بە پێی یاسا لایەنە سیاسییەکان مافی ئەوەیان هەیە چاودێری پرۆسەی‌ جیاکردنەوەکە بکەن بەڵام لە ئێستادا رێگە نادەن نوێنەری لایەنەکان چاودێری بکات،و کۆمسیۆن تەنها رێگەدەدات لە دوری ١٥ مەترەوە چاودێران بووەستن، ئەمەش زیاتر رێگەی‌ خۆشکردووە بۆ ساختەکردن نەوەک رێککردنەوەی‌ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردن.

بە پێی یاسای ھەمواری سێیەم لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەبێت ژماردنەوەی دەستی بۆ سەرجەم ئەو سندوقانە بکرێت کە سکاڵایان لەسەرە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە