سەدر ئامۆژگاری بەرپرسانی عیراق دەکات لە بەڕێوەبردنی وڵات
PM:02:51---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1066 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى ئیئتلافى سائیرون، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، چه‌ند ئامۆژگارییه‌كى هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و ده‌شڵێت "با هانا بۆ وڵاتانى دراوسێ ببه‌ین، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراقى ناتوانێت ئاو و کارەبا دابین بکات".

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى ئیئتلافى سائیرون، له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت "له‌به‌ر خوشه‌ویستیم بۆ عێراق ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ن".

دەشڵێت "پێویسته‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندى و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانى دراوسێدا ببڕن، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و دواى هاوپه‌یمانى، چونكه‌ ئه‌وه‌ كارى ناوخۆیى ئێمه‌ى عێراقییه‌كانه‌ و كارى كه‌سى تر نییه‌".

له‌ خاڵێكى ترى ئامۆژگارییه‌كانیدا سه‌در ده‌ڵێت "ئامۆژگارى هه‌موو قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌رگرتن و هاوپه‌یمانێتییه‌ تایه‌فى و نه‌ژادییه‌ بێزراوه‌كان، من بۆخۆم هه‌موو سه‌نگه‌رگرتنێكى شیعى یان سوننى یان كوردى یاخود جگه‌ له‌وانه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌، من له‌وپه‌ڕى ئاماده‌ییدام بۆ هاوكارى له‌ پێناو دورستكردنى هاوپه‌یمانێتى نا تایه‌فى لە ده‌ره‌وه‌ى پشك پشكێنه‌ى حزبى، تایه‌فى و نه‌ته‌وه‌یى".

یه‌كێكى ترى ئامۆژگارییه‌كانى سه‌در جه‌ختده‌كاته‌وه‌ "خه‌ڵك لە گه‌رمادا ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ بێ ئاوی و بێ كاره‌باییدا ناڕەحەتن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت تواناى نییه‌، با به‌په‌له‌ په‌نا بباته‌ به‌ر وڵاتانى دراوسێ بۆ چاككردنى ئاو و كاره‌با و كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌، له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى په‌نایان بۆ ببه‌ن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت".



چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە