لڤین فەزیحەیەکی نێچیرڤان بارزانی و میدیاکانی پارتی بڵاو دەکاتەوە
PM:02:55---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 13391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:محەمەد هەورامی
هەرچەندە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت کەناڵی رووداوی سەر بە نێیرڤان بارزانی وایان بلاوکردەوە کە سەرۆکی حکومەت بانگێشتنامەی فەرمی بۆ هاتووە لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی سوێندن خواردن بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپێی بەدواداچونیکی لڤین، کە میدیاکانی نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ناوی ئەو کەسانەیان بڵاویانکردوەتەوە کە ڕاستەوخۆ بانگێشتی فەرمی کراون بۆ مەراسیمی سوێند خواردنەکەی وەک سەرۆککۆماری نوێی تورکیا.

بەپێی بەدواداچوونە، ناوی نێچیرڤان بارزانی لەناو لیستی ئەو ناوانەدا نییە کە بەشێوەیەکی فەرمی بانگێشتی تورکیا کراوە.

ئەو میدیایانە تەنها ناوی ئەم کەسانەیان بڵاوکردوەتەوە کەبەشیوەیەکی فەرمی لە عێراقە بانگێشتکراون ئەوانیش"جێگری سەرۆک کۆماری عیراق، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەرشەد ساڵحی".

بەپێی زانیارییەکانی لڤین، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لەلایەن بیرات زاواکەی ئەردۆگانەوە داوەتنامەی بەدەست گەشتووە وەک بازرگانێک ناوی هاتووە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە