ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی:دەبێ لێکۆڵینەوە بکرێت لەتەقەکردن لەخۆپیشاندەرانی بەسرە
AM:11:25---10-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەبەیاننامەیەکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند داوا دەکەین لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران بکرێت لە شاری بەسڕە .

دوێنێ دوو شەممە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەكی فەرمی کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و داد و نوسینگەی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، داوای لێكۆڵینەوەی ورد دەكات لە رووداوی تەقەكردن لە خۆپیشاندەرەكانی بەسرە .

هەروەها دەڵێ خۆپیشاندان مافێكی سەرەتایی و مەدەنی هەموو كەسێكە و ئەركی حكومەت گوێگرتن و جێبەجێكردنی داواكاری و ویستی خۆپیشاندەرانە نەك ڕوبەڕوبونەوەیان.

ڕۆژی یەكشەممە لە خۆپیشاندانێكدا لە شاری بەسەرە بە تەقەی هێزێكی پاسەوانی تایبەت خۆپیشاندەرێك كوژرا و سیانی دیكەش بریندار بون، و خۆپیشاندەران داوای هەلی کاریان دەکرد.



چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە