وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند پابەند دەبن بە پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هۆرمۆز، و وتی کاری لەپێشینەمان ڕێگەگرتنە لەدەستخسرنی دارایی لەلایەن ئێرانەوە.
مایک پۆمپیۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند هێڵەکانی
گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هۆرمۆز دەپارێزین کە ماوەیەکە ئێران هەڕەشەی داخستنی
دەکات، و وتی لە ٤ی تشرینی دووەم هاوردەکردن و کڕینی نەوتی ئێران قەدەخە دەکەین.
وتیشی رێگەگرتن لە دەستکەوتی دارایی ئێران کاری
لە پێشینەمان دەبێت و چاودێری ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەڵێنیانداوە گەمارۆ بخەنەسەر
ئێران، و وتی دۆخی ئابووری ئێران چاک نابێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە سەر هۆشی
خۆی.
پۆمپیۆ ئێرانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵی کردەوەی
تیرۆریستی لە فەرەنسا و وتی هەفتەی رابردوو دوو ئێرانی لەسەر پلاندانان بۆ
ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە پاریس دەستگیرکران.