نەوەی نوێ:ناکرێ لەبەرئەوەی بارزانی ناتوانێ خۆی کاندید بکات پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبوەشێتەوە
PM:01:06---11-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ،ناکرێ لەبەرئەوەی بارزانی ناتوانێ خۆی هەڵبژێرێت پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵپەسێردرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستان سەرۆکێکی تر بە خۆیەوە ببینێت جگە لە بارزانی، و دەڵێ ناکرێت لەبەر ئەوەی بارزانی بۆی نییە خۆی کاندید بکات، پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵپەسێردرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە.

هەروەها دەڵێ هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم یان هەڵپەساردنی، بە مانای هێشتنەوەی هەردوو دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لە دەستی پارتیدا، و بەردەوامیی دان بە قەیرانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان.

نەوەی نوێ دەڵێ پیمان سەیرە لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی خەریکی ئەوەبن کێشەکە بۆ پارتی چارەسەربکەن و یاساکە هەلپەسێرن تا ئەوکاتەی بارزانی ئامادە دەبێت بۆ خۆ کاندیدکردنەوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دەکات، وهەر ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیاند لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمدان.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە