پوتین بە ئۆتۆمبێل و کاتی ئامادەبوونی لە ترەمپی بردەوە
PM:03:25---17-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 5964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دواکەوتووە، بۆ کۆبوونەوەکەش ئۆتۆمبێلێکی رکابەری ئۆتۆمبێلەکەی ترەمپی بەکارهێناوە.


پوتین و ترەمپ بۆ یەکەمینجار لە هیلسینکی پایتەختی وڵاتی فینلەند کۆبوونەوە، رۆژنامەی واشنتن پۆستیش، پرتۆتۆکۆلەکانی پوتین بۆ دیدارەکە بە نیشاندانی گەورەیی و باڵادەستی رووسیا دەگەڕێنێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی شەقامەکان بۆ پوتین داخرابوون، بەڵام  سەرۆکی رووسیا، یەک کاتژمێر لەو وادەیەی بۆ دیاریکرابوو دواکەووت. جیا لەوەش، پوتین ئۆتۆمبێلێکی هەڵبژارد کە رکابەری یەکەمی ئۆتۆمبێلی لیمۆزینی "بیستی" ئەمەریکایە (ئەو ئۆتۆمبێلەی ترەمپ بەکاریهێنا بۆ دیدارەکە).

ئۆتۆمبێلەکەی پوتین دروستکراوی رووسیایە و ناوی کۆرتێژە (کاروانی ئۆتۆمبێل)، بە گوێرەی زانیارییەکانی واشنتن پۆست، نوێترین و پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ناوخۆی رووسیایە، پێشتر تەنها لە کاتی سوێندخواردنی پوتین وەک سەرۆکی رووسیا بەکارهاتووە، بەکارهێنانی لە دیدارێکی وادا، ئاماژەیەکە پوتین بۆ ترەمپی دەنێرێت.

نەک تەنیا پرۆتۆکۆلی پوتین باڵادەستربوو، بەڵکو لێدوانەکانی ترەمپ دوای کۆبوونەوەکە هەمان ئاماژەیان نیشان دەدا.

پێشتر نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای)، رووسیای بە سیخوریکردن بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە تۆمەتبارکردبوو، بەڵام ترەمپ لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین، ئێف بی ئای بەدرۆخستەوە و رایگەیاند" رووسیا بۆ دەبێت کارێکی وا بکات؟".



میدیایەکی جیهانی: كوردێك پاسه‌وانی به‌غدادی دەکات
دواین زانیاری لەسەر قوربانییەکانی لافاوەکەی شیراز
پەناخوازێكی دیپۆرتكراو، لەپاش دووبارە گەڕانەوە بۆ كەمپەكەی دەستگیردەكرێت
بەریتانیا بۆ ترەمپ: جۆلان خاکی سوریایە، ئیسرائیل داگیری کردوە
ئەمەریکا پشتیوانییەکانی بۆ عێراق دووپات کردەوە
ئه‌ردۆغان: ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت توركیا راده‌ستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بکات
ئێران لێدوانێكی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
هەسەدە 157 تیرۆرستی دەستگیر کرد
چارەنوسی منداڵە بەجێ ماوەکانی داعش نادیارە
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته‌ لیستی ره‌ش

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە