هاوسەرۆکی هەسەدە: نامانەوێ سووریا پارچە پارچە بکەین
PM:07:22---28-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، کە باڵی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتن و یەپەگە سەرکردایەتییەکان دەکات، رێککەوتنیان لەکەڵ حکوومەتی سووریا ئاشکرا دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حکوومەتی سووریا و هەسەدە لەسەر نەخشەرێگایەک بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رێککەوتوون.

رۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنەکە ئاشکرای کردووە"لیژنەکان کار لەسەر نەخشەی رێگایەک بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و لامەرکەزیەت دەکەن".

هەر بە گوێرەی بەیاننامەکەی هەسەدە"هەردوولا کاری هاوبەش لەسەر هەموو ئاستەکان دەکەن و هەوڵی نەهێشتنی توندتووتیژی دەدەن".

لە ماوەکانی رابردوو، هەسەدە و حکوومەت سووریا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، لە کاتێکدا ئەو هێزە زۆرینە کوردە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت و حکوومەتی سووریاش لە لایەن ئێران و رووسیا هەوڵی مانەوەی دەدرێت.

پێشتر، ئەسەد رایگەیاندبوو"کە تەواوی خاکی ژێردەستی کوردەکان لە سووریا ئازاد دەکاتەوە و بوونی هەژموونی کوردەکان لەو ناوچانە کاتین، بەڵام لە دوای چەند کۆبوونەوەیەک پەیوەندی کوردەکان و ئەسەد بەرەو باشتر چووە.



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە