یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
AM:09:44---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەولێر کۆدەبنەوە بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی چۆنێتی بەشداری کردن لەحکومەتی داهاتوی عێراق.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە لیدوانێکدا بەڕوداوی ڕاگەیاندوە ئەمڕۆ ٦/٨/٢٠١٨ هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە، و کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی رابردووە سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان.

هەروەها دەڵێ لەکۆبونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چۆنییەتی بەشداریکردی کورد لەو حکومەتە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەردەوامە و دوێنێش هاوپەیمانی نەسر بەفەرمی ڕایگەیاند حەیدەر عەبادی کاندیدی هاوپەیمانی نەسرە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.




وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە