ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان رادەگەیەنرێت
AM:10:41---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمرۆ کۆتایی بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دێت ،و هەر ئەمڕۆش ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان ڕادەگەیەنرێت.

ڕۆژنامەی سەباح لەسەرچاوەیەکی عیراقیەوە بڵاویکردەوە کە دوای تەواوبوونی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی تەواوی وێستەگەکانی کەرخی بەغدا دادوەرە ڕاسپێردراوەکان تەئکیدیان کردوەتەوە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی ھاتووە،و لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕیارێک سەبارەت بە وێستگەکانی ڕەسافە دەدات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ لەسەر شاشەی کەناڵی "العراقیە ئای ئێم ئێن" ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنرێت.

باسی لەوەکردوە پێنج وێستگە لە وێستگەکانی کەرخ دوور خراونەتەوە بەھۆی نەبوونی تۆماری دەنگدەران و بارکۆدەوە.

لە ڕۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕیوەچوو ، دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامەکان زۆرێک لەلایەنەکانی بەشداری هەڵبژاردنەکان سکاڵایان لەسەر بونی ساختەکاری لەژماردنەوەی دەنگەکان تۆمار کرد،و داوای دوبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانیان کرد.




محەمەد حەلبوسی: سوپاسی فەخامەتی سەرۆککۆمار دەکەین سەردانی موسڵی کردوە
میران محەمەد: نابێت ڕوداوەکەی موسڵ بکەینە بابەتێکی سیاسی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی موسڵ له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌
بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵ لە کۆبوونەوەیەک دەکاتە دەرەوە
نوێنەری موسڵ لە پەرلەمانی عێراق بۆ بەرهەم ساڵح: ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ تۆ
میدیاكارێكی لایەنێكی سیاسی کورد دژی سەرۆككۆمار هانی خۆپیشاندەران دەدات
راوێژكارێكی سەرۆككۆمار: بەرھەم ساڵح بەم رووداوە بچوك نابیتەوە
چەندین نهێنی لەبارەی رووباری دیجلەوە ئاشكرا دەكرێت
له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە