فاروقی مه‌لا مسته‌فا دواین زانیاری لەسەر هێڵی شەمەندەفەر ئاشکرا دەکات
PM:04:27---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 5963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رمایه‌دارێكی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكاری پڕۆژه‌و وه‌رگرتنی موڵه‌تی فه‌رمی بۆ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێری (سلێمانی- كه‌ركوك) و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ هێڵی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق راده‌گه‌یه‌نێت و له‌هه‌مانكاتدا له‌مپه‌ری به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش رونده‌كاته‌وه‌.

فاروقی مه‌لا مسته‌فا سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندوە"موڵه‌تی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێری (سلێمانی-كه‌ركوك) و دواتر به‌ستنه‌وه‌ی به‌ هێڵی گشتی شاره‌كانی عیراقی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالییه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌".

وتیشی"گرفتی زه‌وی كشتوكاڵی و خاوه‌ندارێتی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌، تاكه‌ له‌مپه‌ری به‌رده‌می پڕۆژه‌كه‌یه‌ و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا ئه‌و گرفته‌ وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دواتر ده‌ستبه‌كاره‌كان بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندی هێڵه‌كه‌ش، فاروقی مه‌لا مسته‌فا ئاشكرایكرد"ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی بازرگانی نابێت، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌، كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتیش په‌ره‌پێبده‌ن".

به‌پێی زانیارییه‌كان، گروپی كۆمپانیاكانی فاروق له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره‌ به‌تایبه‌تی كۆمپانیا چینیه‌كان له‌ گفتوگۆدان بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ و دواتر به‌ستنه‌وه‌ی به‌ هێڵی گشتییه‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا گرێبه‌ستی هێنانی شه‌مه‌ندۆفێری نوێ و به‌پێی ستاندارده‌ جیهانییه‌كان ئاماده‌كراوه‌.




نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە