گۆڕان ژماره‌یه‌ك پۆستی‌ حكومی‌ وه‌رده‌گرێت
PM:04:23---08-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 4261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی بۆ پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ دیاریده‌كات، به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دیاریكردنی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی و سی ڤی بوه‌".

نزار مه‌حمود به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكدا بە تۆری هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ڕێكه‌وتنی نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیی له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بۆ یه‌كێتییه‌، پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ بۆ ئێمه‌ ده‌بێت".

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ (ئازاد تۆفیق) یه‌كلابۆته‌وه‌و ته‌نها سوێندخواردنی ماوه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

نزار مه‌حمود له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وتی‌"كاندیده‌كانی ئێمه‌ش بریتین له‌(شه‌هێن حه‌مه‌ ڕه‌زا) بۆپۆستی جێگری پارێزگارو (حه‌مید بارام) كه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌یه‌ بۆ پۆستی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و (جیهاد سابیر)یش بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"دیاریكردنی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سی ڤی بوه‌و هه‌ر كاندیدێكیش ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌سیڤییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ زیاتربن، شانسی زیاتره‌و بنه‌مای جوگرافیش  واته‌ كاندیده‌كه‌ دانیشتوی ناوچه‌كه‌بێت ڕه‌چاوكراوه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "نوسراومان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی كاندیده‌كان".



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە