ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ره‌وشی عێراق و لیبیا له‌ ئێران ده‌دات
PM:04:53---08-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، له‌ باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ هۆشداری دا.

ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌ رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌، سزاكانی سه‌ر ئێران ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بشێوێنێت".

هایكۆ ماس، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا، وتیشی"هێشتا له‌و بڕوایه‌دام ده‌ستبه‌رداربوون له‌ رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵه‌یه‌".

هه‌روه‌ها وتی"ئێمه‌ له‌ پێناو رێككه‌وتنه‌كه‌ تێده‌كۆشین، چونكه‌ خزمه‌تی ئامانجه‌كانمان بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و شه‌فافیه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات".

ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌ ئه‌وه‌شی وت"نزیكی ئێران له‌ ئه‌وروپاوه‌ له‌ رووی جوگرافییه‌وه‌، هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بیری نه‌كه‌ین هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئێران بگۆڕێت، ده‌كرێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌تر بۆ ئێمه"‌.

روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ دابڕینی ئێران، پێگه‌ی هێزه‌ رادیكاڵه‌كان به‌هێزتر بكات و گێره‌شێوێنی له‌ ئێران سه‌رهه‌ڵبدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ عێراق و لیبیا ده‌یبینین".

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له‌ پێداگیری له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌یانه‌وێت كه‌رتی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وروپا له‌ كاتێكدایه‌، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌وروپی ئێرانیان له‌ ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌جێهێشتووه‌.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە