ئەنجومەنی ئاسایشی پارتی رونکردنەوەیەک لەسەر میدیا داخراوەکەی شیوعیی دەدات
PM:05:33---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 2493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوان هیچ ڕێگرییەكیان لە كەناڵەكانی حزبی شوعی نەكردوە بۆ كردنەوەی میدیاكانیان و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەوان وەڵامی ئەرێنییان داوتەوە وەزارەتی ناوخۆ.

لەڕێگەی رونكردنەوەیەكەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەبارەی رێگری لە پێدانی مۆڵەتی كەناڵی ئازادی حزبی شوعی كە تێیدا ئەو ئەنجومەنی بەرێگری كردن تۆمەتباركراوە، ڕایدەگەیەنێت" هەفتەنامەی (رێگای كوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعیی كوردستان، لە ژمارە (١١٣٦)ی خۆیدا، رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/٨/٧ بڵاوی كردۆتەوە، گوایە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رێگری كردووە لە مۆڵەتدان بە كەناڵی ئازادی".

هاوكات لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە"بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین، هیچ رێگری و گرفتێك لەلایەن دامەزراوەكانمانەوە نەبووە‌، بۆ زانیاریی زیاتری هەفتەنامەی رێگای كوردستان و كەناڵی ئازادیی بەڕێزیش، دوای پێشكەشكردنی داواكاریی مۆڵەتی كەناڵەكە، لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا رێكەوتی ٢٠٠٩/٨/٣١ دامەزراوەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە ‌فەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان داوەتەوە".



نەبەزگۆران پێنج کتێب بڵاودەکاتەوە
۳دز لەسلێمانی دەستگیرکران
ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
پشكنین بۆ رووبارى سیروان ده‌كرێت
هۆشداری ده‌درێته‌ گوندنشینانی ناوچه‌یه‌كی كوردستان
رێگای گه‌رمیان - سلێمانی كرایه‌وه‌
فراكسیۆنی یەكگرتوو داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
دەوامی دوو وەزارەت زیاد دەكرێت
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی حكومەت لەلای فەرمانبەران گفتوگۆدەكات
"مەترسی لەسەر موچەی فەرمانبەران نیە"

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە