پۆلیسی سلێمانی ئاماری شه‌ش مانگی رابردوو ئاشكرا ده‌كات
PM:05:47---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 777 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاماری قەزای چەمچەماڵ ئاشكرای ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت روداوه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو كه‌می كردوه‌، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ ساڵی رابردوو (1173) روداوی جۆراور جۆر ریودابوو " به‌ڵام ئه‌مساڵ (765) روداو رویداوه‌ .

سەركەوت ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوە جۆراوجۆرەكانی قەزای چەمچەماڵی ئاشكرا كرد"بە پێی ئامارەكە لە ساڵی رابردوودا (6 )حاڵەتی كوشتن و (112) روداوی تەقەكردن و (185) حاڵەتی دزیكردن تۆماركراوە، هەر لە ساڵی رابردوودا (30 )حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و (3 )حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراوە، وه‌ (87) رووداوی شەركردنیش هەبووە، كۆی گشتی رووداوە جۆراوجۆرەكانیش لەو ساڵەدا( 1173) رووداو بووە، به‌ڵام  لە ماوەی (6 )مانگی رابردووی ساڵی (2018) دا ئاماری رووداوەكان لە چاو ساڵی رابردوودا دابەزیوە بە جۆرێك (8 )حاڵەتی كوشتن ( 71 )حاڵەتی شەڕكردن ( 44) رووداوی تەقەكردن تۆماركراوە".

راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌"هەر لە ماوەی ئەو( 6) مانگەدا (188) رووداوی دزیكردن (18) حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پیوەندیكردن تۆماركراوە، كۆی گشتی رووداوە جۆراوجۆرەكانیش (765) رووداو بووە".

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌"ژمارەیەک تۆمەتبار هەن کە لەلایەن حزب و بەرپرس و عەشیرەتەکانەوە داڵدەدراون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون".

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژناه‌وانیه‌كه‌دا به‌ر پرسه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا"لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر حەوت ئۆتۆمبێل و شەش ماتۆڕسکیل کە بێ بنەما و بێ سەرەتا بوون و پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پۆلیسی هاتوچۆ سوڕاونەتەوە".



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە