خەبات: دوو برا بەیەكەوە خنكان
PM:05:52---09-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 1353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
تیمی‌ ژێر ئاوی‌ قەزای‌ خەبات خنكانی دوو برای لە پرۆژەی‌ ئاوی قەزاكەدا راگەیاندو تەرمی هەردووكیانیشی دەرهێنا.

تیمی‌ ژێر ئاوی‌ قەزای‌ خەبات ڕایگەیاند، دوێنێ‌ دوو برا بە ناوەكانی‌ (عەبدولحەكیم لوقمان) و (وڵات لوقمان) كە دانیشتووی‌ قەزای‌ خەباتن و تەمەنیان لەنێوان (8 - 10) ساڵاندایەو لە پرۆژەی‌ ئاوی‌ خەباتدا خنكاون.

تیمی‌ ژێر ئاوی‌ قەزاكە ئاماژەی‌ بەوەكردووە، پاش ئاگاداركردنەوەیان دەستبەجێ تیمەكەیان گەیشتوونەتە شوێنی‌ رووداوەكە، دوای (15) خولەك لەگەڕان بەژێر ئاوەكەدا توانیویانە تەرمی خنكاوەكان بدۆزینەوە.

جێگەی باسە ئەو دوو منداڵە بەمەبەستی خۆ فێنكردنەوە لە پلەی گەرما روویان لەو شوێنە كردبوو، بەهۆی نەشارەزاییان لەمەلەكردن تووشی خنكان بوون.



وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە