حدکا: لە شەڕەکەی نزیک شنۆ شەش پێشمەرگەمان شەهید بوون
PM:03:38---13-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 1291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند، لە شەڕەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نزیک شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، شەش پێشمەرگەی ئەو حزبە شەهیدبوون و ٢٠ ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژراون و بریندار بوون.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حدکا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی هەینی لەسەر شەممەی ڕابردوو ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی ئەو حزبە لە کاتی ئاڵوگۆڕی شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکەی ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشینی شنۆ، کەوتوونەتە کەمینی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە و شەڕێکی قورس ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو شەڕەدا شەش پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەمەدزادە، عەبدولواحید سۆهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش، عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

ڕوونیشیکردووەتەوە، سێ کەس لەو پێشمەرگانە بە هۆی نەبوونی دەرەتانی گواستنەوە و سەختی برینەکانیانەوە بە نارنجۆکی دەستی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حدکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێی زانیارییەکان لەو شەڕەدا ١٢ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و ٨ی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردبووەوە کە لەو شەڕەدا ١١ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و هیچ زیانێکیش بە هێزەکانی سوپای پاسداران نەگەیشتووە.



بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە