سەزای تەمەللی بۆ دەمیرتاش: شێوازی ڕەخنە گرتنەکەت هەڵەیە
PM:12:13---16-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 1959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەزای تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە وەڵامی رەخنەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش دەداتەوە و دەڵێ ڕەخنەکانی سەلاحەدین دەمیرتاس لای ئێمە گەورەن بەڵام شێوازی ڕەخنە گرتنەکەی هەڵەیە.

لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە وەڵامی رەخنەکانی سەلاحەدین دەمیرتاشی دەداتەوە و دەڵێ رەخنەکەی دەمیرتاش بەهادارە، بەڵام شێوازی رەخنەگرتنەکەی هەڵەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دەمیرتاش لە وتارێکیدا نووسیویەتی ئەو کەسانەی چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت پێشەنگی گەل بن، دەبێت بوێرانە و بەبڕیارەوە هەڵوێستە بکەن. بە هەڵوێستی خۆپارێزی و گەڕان بەدوای لێکنزیکبوونەوە لە فاشیزم بەشێوەیەکی شاراوە، ناتواندرێت رابەرایەتی گەل بکرێت، و دەڵێ هەرچی زووە کۆتایی بە کەشی پشووی خۆیان بهێنن و بگەڕێنەوە گۆڕەپانەکان.

لەوبارەیەوە تەمەللی وتویەتی ەم جۆرە بابەتانە لەلایەن دامەزراوەکانی پارتەکەمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، ئەگەر بەپێویست بزاندرێت روونکردنەوەی لەبارەوە دەدرێت.

پاشان دەڵێ دەمیرتاش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ٢٠١٤ و ٢٠١٨ـدا بەربژێری هەدەپە بووە و لە هەڵبژاردنێکی دیکەی سەرۆکایەتیشدا دەیانەوێت جارێکی دیکە وەک بەربژێر بیبینن.




لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان
کۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە