"ئێران فەلاح فەیازی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز کردوە وپارتی و یەکیتیش ڕازین"
PM:12:51---17-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 2043 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەنی ڕایگەیاند ئێران پێشنیاری فەلاح فەیازی کردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ،و هەریەک لە پارتی و یەکێتیش بەو پێشنیارە ڕازیی بوون.

لەژمارەی ئەمڕۆیدا ڕۆژنامەی حەیات بڵاویکردەوە هەریەکە نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، لەسەر داوای ئێران، داوایان لە فالح فەیاز، سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا كردووە ببێت بە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

هەروەها دەڵێ ئێران داواشی كردووە راسپاردن و كاندیدكردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بە رەزامەندی هێزە سیاسییە كوردەكانیش بێت.

ئاماژە بەوەش دەکات جگە لە فەتح و دەوڵەتی قانون، زۆربەی لایەنە سوننەكان و یەكێتی و پارتی رەزامەندییان لەسەر پێشنیارەكەی ئێران دەربڕیوە، لەبەرامبەر گەرەنتیكردنی هەردوو پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك كۆمار و پشكەكانیان لە وەزارەتەكاندا.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە