عەبادی بڕیاری لێکۆڵینەوە بۆ هێزە ئەمنیەکانی بەسرە دەردەکات
AM:11:31---08-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری لێکۆڵینەوەی بۆ هێزە ئەمنیەکانی بەسرە دەرکرد بەهۆی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی ئەو شارە.

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان، لە کۆبونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى جەختکراوەتەوە لەسەر گرتنەبەرى رێوشوێن بۆ پاراستنى ئاسایش و دام و دەزگاکان و راسپاردنى هێزە ئەمنییەکان بۆ مامەڵەکردن بەشێوەى توند لەگەڵ کردەوە توندوتیژییەکان.

ئەنمار سافی وتەبێژ بەناوی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانى سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری گواستنەوە پەیامێکی ئاراستەی خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەسرە کردووە و داوای لێکردوون کە زیان بە فڕۆکەخانە و بەندەرەکان نەگەیەنن بەو پێیەی دامەزراوەی خزمەتگوزاریین.

هەر بەهۆى خۆپیشاندانەکانى بەسرەوە دەسەڵاتدارانی عێراق بەندەری ئوم قەسریان بۆ ماوەیەک لە پارێزگای بەسرە داخست، کە سەرەکیترین بەندەرى ئاوییە لە عێراقدا و ٦٠ کیلۆمەتر لە باشورى بەسرەوە دوورە.



حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە
حەشدی شەعبی چەند بارەگایەکی وەهمی لەبەغدا داخست
ئەمریکا هێزێک لەسنوری سوریا و عێراق جێگیر دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە